بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی کوژرانی ٦ ئەندامی پەکەکەی کزدووە لە باکووری عێراق.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: ئەو ئەندامانەی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای تورکیاو دەزگای ھەواڵگریی ئەم وڵاتە ناس کران و ھێرشیان کرایە سەر.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا وتووشیەتی: دوو ئەندامی پەکەکە پێشتر لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی پەنجەی ھەورەتریشقە لە باکووری عێراق ناس کرابوون و یە ھۆی کۆپتەرەکانی ئاتاکەوە کرانە ئامانج.
ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس لە ژولای ٢٠١٥دا پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .
342/